
هاڕوون
Harun Loqman에 의해
(﷽) کێن ئەوانەی ئیثباتی دەستیان کردووە بۆ اللە - بەڵام بێ چۆنیەتی و بێ شوبهاندن و بێ پەکخستن واتە - تعطیل-؟
:- لە زانایانی سەلەف
1- ئیمامی شافعی: کە لە کتێبی (الجامع في عقائد ورسائل أهل السنة والأثر)ـدا هاتووە لە لاپەڕە | 237 لە بەشی (اعتقاد محمد بن إدریس الشافعي )[دا لە ژمارە / 3 و 4 ]
دەڵێت:
3)- سمیع، وأن لە یدین، بقولە ﷻ ﴿بَلْ یَدَاەُ مَبْسُوطَتَانِ﴾ [المائدة : 64]
3)- بیسەرە (واتە:اللّٰه) و دوو دەستی هەیە، بە وتەی خۆی ﷻ ﴿بَلْ یَدَاەُ مَبْسُوطَتَانِ﴾ واتە: بەڵكو هەر دوو دەستى خودا بڵاو و كراوەیە. [سوڕەتی المائدة : 64]
4)- وأن لە یمیناً، بقولە ﷻ ﴿وَٱلسَّمَٰوَٰتُ مَطۡوِيَّٰتُۢ بِيَمِينِهِۦۚ﴾ [الزمر : 67].
4)- بەڕاستی (اللّٰه)دەستی ڕاستی هەیە، بە وتەی خۆی ﴿وَٱلسَّمَٰوَٰتُ مَطۡوِيَّٰتُۢ بِيَمِينِهِۦۚ﴾ واتە: هەروەها بە دەستى ڕاستی ئاسمانەكانیش دەپێچێتەوە و لولی دەدا....
وە لە ژمارە / 11 دا ئیثباتی أصبع دەکات بۆ اللّٰه...
وە لە ژمارە / 12 دا دەفەرموێت:
12)- وإن هذە المعاني التي وصف اللە ﷻ بها نفسە، ووصَفە بها رسولە ﷺ مما لا یُدرَكُ حقیق ذلك بِالفِکرِ والرِّوایَةِ..إلخ..
واتە : وە ئەمانە ئەو مانایانەن کە اللّٰە ﷻ وەسفی خۆی کردووە، وە پێغەمبەرەکەی ﷺ وەسفی کردووە، بەجۆرێك کە ڕاستی ئەم شتانە بە بیرکردنەوە و گێڕانەوە تێی ناگەیت.
واتە: دەبێ ئیثباتی بکەین و بەبێ شوبهاندن و پەکخستن و ئەئویل کردن و چۆنیەتی، وە بەهیچ شێوەیەک نابێت بشوبهێندرێت بە مەخلوقات، چونکە لەلایەن زانایان - ڕەحمەتی اللەیان لێبێت - پێمان گەیشتووە کە دەفەرموون:
وهو القائل ما أخبرنا ابن الفراء، أنبأنا ابن قدامة، انبأنا ابن البطي، أنبأنا ابن خيرون، أنبأنا ابن شاذان، أنبأنا ابن زياد، حدثنا محمد بن إسماعيل، سمعت نعيم بن حماد، يقول: "من شبه الله بشيء من خلقه فقد كفر، ومن أنكر ما وصف الله به نفسه فقد كفر.
واتە: هەرکەسێک اللّٰە ﷻ بە شتێک لە دروست کراوەکانی بشوبهێنێت ئەوا کافرە، وە هەر کەسێک نکۆڵی ئەوە بکات کە اللّٰە ﷻ وەسفی خۆی پێکردووە ئەوا کافرە)
واتە: هەموو ئەو سیفاتانەی کە اللّٰه ﷻ وەسفی خۆی پێکردووە دەبێت هەمووی ئیثبات بکەین، ئەوە ئەوەشی ڕەتی بکاتەوە یان بڵێت عەقڵ قبوڵی ناکات یان دژی عەقڵە ئەوا کافرە.
دەبێ ئاگاداربین ئەو سیفاتانەی اللە ﷻ خۆی پێناساندووین بیشوبهێنین بە دروست کراوەکان پێی کافر دەبین، یان بیشوبهێنین بە بچووکترین شت لە دروست کراوەکان ئەوا ئێمە دەبینە موشەبیهە و موجەسیمە و کافر دەبین، چونکە اللە ﷻ دەفەرموێت : ﴿لَيۡسَ كَمِثۡلِهِۦ شَيۡءٞۖ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡبَصِيرُ﴾ واتە: هیچ شتێك وێنەى ئەو زاتە نییە و هەر خۆى بیسەرى بینەرە. [سوڕەتی الشوریٰ : ئایەتی 11]
هەتا - ئەبو حەنیفە - ش ئیثاتی نەفس دەکات بۆ اللە ﷻ لە کتێبی (الفقە الأکبر - بشرح القاري لاپەڕە 36 و 37) و لە (شرح العقیدة الطحاوي- بە شەرحی إبن أبي العِزِّ الدمشقيُّ یان الحنفيُّ لە لاپەڕە 352 ) لە بابەتی (کلام أبي حنیفة في إثبات الیدِ (والوجەِ) والنفس لە تعالی بلا کیف)ـدا هاتووە کە ئیبن ئەبی العیز دەڵێت:
قال أبو حنیفة - رضي اللە عنە- في (الفقە الأکبر): لە یَدٌ وَوَجْهٌ وَنَفْسٌ، ولا يُقال: إن یَدَەُ قُدْرَتُە ونِعْمَتُەُ لأن فیە إبطال الصِّفة.
واتە: ئەبو حەنیفە - رەزای اللەی لێبێت- لە کتێبی (الفقە الأکبر)دا دەڵێت: اللە ﷻ دەست و ڕووخسار و نەفسی هەیە، وە نابێت بگوترێت: دەستی واتە قودرەتی یان نیعمەتی، چونکە ئەوە سیفاتەکە بەتاڵ دەکاتەوە.
لێرەدا ڕەددی ئەشعەرییەکانیشی داوەتەوە کە دەڵێت نابێت دەست بە قودرەت و نیعمەت تەئویل بکرێ، چونکە "النووي" دەڵێت : قولە تعالی: ﴿بَلْ یَدَاەُ مَبْسُوطَتَانِ﴾ أي نعمتَاەُ.
واتە: نەوەوی دەڵێت مانای ئەو ئایەتە کە دەفەرموێت ﴿بَلْ یَدَاەُ مَبْسُوطَتَانِ﴾ واتە:، مانای دوو نیعمەتەکە دێت، واتە "نەوەوی" دوو دەستەکەی اللە ﷻ بە دوو نیعمەتەکە تەفسیر دەکات، وە قسەکەی "ئەبو حەنیفە"ش ڕەددێکە بۆ "نەوەوی".
هەتا "ئەبو حەنیفە" بەڵگە بە چەند ئایەتێکەوە دەهێنێت لە شەرحی عەقیدەی طەحاوی بە شەرحی ئیبن ئەبی العیزی حەنەفی لە لاپەڕە 353 دا بەڵگە بە قوڕئان و فەرموودە دەهێنێتەوە. وە ئەو قەولانەی "ئەبو حەنیفە" کە باسمان کرد لە کتێبی (شرح العقیدة الطحاویة)دا هاتووە، چونکە لە وانەیە ژمارەی لاپەڕەکان جیاوازی هەبێت لە چاپێکەوە بۆ چاپێکی تر ، ئەو چاپەی بەردەستی من چاپی (مؤسسة الرسالة)يە. وە ئەو بابەتەی "ئەبو حەنیفە" لە (الجزء الأول)بوو چونکە دوو جوزئە.
00 총 사용량•00 총 좋아요 수•00 총 공유량•00 총 저장된 수• کما قال الإمام بشر المریسي